ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سنوری ئیدارەی قەزای زاخۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کچێکی تەمەن (٣٠) ساڵ کوژرا.
بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ رایگەیاند" کاتژمێر (٧:٣٠) خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تیمەکانمان ئاگادارکرانەوە لە حاڵەتێکی کوشتن لە کۆمەڵگەی ئیبراهیم خەلیل دوای ئەوەی پۆلیسیش گەیشتنە شوێنی رووداوەکە دەرکەوت کچێک کوژراوە".
ئەوەشی خستەڕوو، کچەکە تەمەنی (٣٠) ساڵە و لەلایەن ئامۆزایەکی خۆیەوە بە چەند گولـلەیەکی دەمانچە کوژراوە و کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" بەپێی بڕیاری دادوەر و بە ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزادانی عێراق بکوژەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەکان لەسەر ڕووداوەکە دەستیان پێکردووە".