سۆران .. ئافرەتێک بەهۆی سووتانەوە گیانی لە دەستدا

لە ئیدارەی سۆران و لەناو شارەکە بەهۆی ئاگرەوە گڕ بەردەبێتە ماڵێک و ئافرەتەکە بەشێکی زۆری جەستەی دەسووتێت و مناڵێکیش بەشێکی کەمی دەسووتێت.

دوای گەیاندنی دایکەکە کە ناوی ( شانازە ) و خەڵکی باڵەکایەتییە، بە نەخۆشخانە لەبەر زۆری سووتانی جەستەی گیانی لەدەستداوە.

هەرچی مناڵەکەیەتی سووتانەکەی سووکە و باری تەندروستی جێگیرە.

تا ئێستا پۆلیسی ئەو ئیدارەیە هیچ راگەیاندنێکی بڵاونەکردۆتەوە. 





AM:10:52:01/04/2022