به‌مزووانه پاڵاوگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان دەکه‌وێته كار كه پشتی به ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مه‌ریكی به‌ستووه.
کونسڵگەری ئەمەریکا ئەوەش دەخاتەڕوو کە ڕۆبه‌رت په‌له‌دینۆ كونسوڵی گشتیی وڵاته‌كه سه‌ردانی پاڵاوگه‌ی لانازی كرد، بۆ بینینی پرۆسه‌ی پلاتفۆرمی یه‌كه‌ی كۆمپانیای ''یۆپی هه‌نی وێڵ'' كه یارمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین به كوالێتییه‌كی زۆرباش بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
كونسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌شی داوه، ئه‌وه هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره كه به‌مزووانه ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو ده‌بێت و ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان ده‌كات.
ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مه‌ریكی هاوكاریی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای پیشه‌سازیی هایدرۆكاربۆنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
هاوكات روونی كردووه‌ته‌وه، ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مه‌ریكی هاوكاریی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای پیشه‌سازیی هایدرۆكاربۆنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا هیوای سه‌ركه‌وتن و باشی بۆ پاڵاوگه‌ی لاناز و كۆمپانیای ''یۆپی هه‌نی وێڵ'' خواستووه، له‌وه‌ی ئه‌وان خه‌ریكی به‌گه‌ڕخستنی یه‌كه‌كانی پاڵاوگه‌كه‌ن.
له هه‌رێمی كوردستان دوو پاڵاوگه‌ی بازیان و كه‌ورگۆسك، زۆرترین به‌نزینی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كه سنوورداره و به‌شی پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناكات.