وەزارەتی خوێندنی باڵا كەمكردنەوەی دەوامی راگەیاند


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە بۆ ماوەی یەك كاتژمێر دەوامی فەرمانبەران كەمكرایەوە و كاتژمێر 9ی بەیانیش كاتی یەكەم وانەی زانكۆ و پەیمانگەكانە. 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندوە، بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە و بە فەرمانی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی ڕەچاوكردنی بارودۆخی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران و قوتابیان بڕیاریدا بە:

یەكەم: كەمكردنەوەی كاتی دەوامی فەرمانبەران بۆ ماوەی یەك كاتژمێر.

دووەم: سەعات ٩:٠٠ی بەیانی كاتی دەستپێكردنی وانەی یەكەم دەبێت.

سێیەم: كەمكردنەوەی كاتی وانەكان (پراكتیكی و كردارەكی) بۆ ماوەی نیو كاتژمێر بۆ ئەو وانانەی دوو كاتژمێر و سێ كاتژمێرین.

چوارەم: دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆك زانكۆ بەڕێزەكان بۆ ڕەچاوكردنی كاتی ئەو وانانەی لە كاتی ئێواراندان و دەكەوێتە كاتی بەربانگ بە شێوەیەك لەهەمو حاڵەتیكدا وانەكان (تیۆری و پراكتیكی)، نیو كاتژمێر پێش بەربانگی ئیواران كۆتاییان پێ بێت.



PM:07:25:02/04/2022