وەزارەتی خوێندنی باڵا سیڤی بۆ پۆستێكی باڵا راگەیاند


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم پۆستی سەرۆكی زانكۆی پۆلتكنیكی هەولێری راگەیاند.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاندووە "لەچوارچێوەی ڕێنماییەكاندا پۆستی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر ڕادەگەیەنین هەر كەسێك ئارەزوی هەیەو مەرجەكانی تێدایە، دەتوانێت لە ماوەی دیاریكراودا (C.V) و داواكارییەكەی پێشكەش بكات، تا ناوی لە لیستی پێشكەشكاراندا تۆمار بكرێت".

مەرجەكان بۆ پۆستی سەرۆكی زانكۆ:
1. هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت.
2. نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت.
3. خزمەتی لە (10) ساڵ كەمتر نەبێت.
تێبینیەكان:
* ئەو بەڕێزەی كە داواكاری پێشكەش دەكات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەش بكات بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی زانكۆكەی بۆ ئەو چوار ساڵەی كە لە پۆستەكە بەردەوام دەبێت، زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای بواری خوێندن و فێركردن كارایی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەڕەخسێنیت.
* دواین كات بۆ پێشكەشكردنی (C.V) و پوختەی ڕاژە تاكو كۆتایی دەوامی ڕێكەوتی (٢٠٢٢/٤/١١) ڕۆژی (دوشەمە) دەبێت.
* پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن بەرپرسی یەكەمی فەرمانگەكەی واژو كرابێت.
* هەر بەڕێزێك ئارەزوی هەیەو مەرجەكانی پێشكەشكردنی تێدایە، دەتوانێت  (C.V) و پوختەی ڕاژەی ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوونی پۆستەكان لە دیوانی وەزارەت لە ڕێگەی ئەم ئیمیلە ([email protected]) بنێرێت.




AM:11:24:03/04/2022