رێكخراوێكی ئەڵمانی چالاكی هونەریی لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدات


وا بڕیارە لە مانگی داهاتوودا رێكخراوێكی ئەڵمانی چالاكییەكی هونەریی لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدات، بەڕێوەبەری رۆشنبییری سلێمانی رایگەیاند "دەمانەوێت پەیوەندییەكی باشی كلتوریی و فەرهەنگیی و رووناكبیریمان هەبێت لەگەڵ سەرجەم باڵیۆزخانەو نوێنەرایەتییە بیانییەكان". 

بەپێی راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی، ئەمڕۆ د.موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی پێشوازی لە ئەنایس بۆیلكە، بەڕێوەبەری پەیمانگەی گۆتی ئەڵمانی لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا دی هاوبەش ئاڵوگۆڕكرا لە بارەی ئاڵوگۆڕی چالاكیی كلتوری و فەرهەنگی نێوان ئەڵمانیا و كوردستان، ئەنایس بۆیلكە رایگەیاندووە، بڕیارە لە مانگی داهاتوودا چالاكییەكی میوزیك و گۆرانی لە سلێمانی ساز بكەن وەكو سەرەتای چالاكییەكانیان و لەمانگەكانی داهاتووش چالاكی كلتوریی تریان دەبێت.

لەو بارەیەوە  د.موحسین ئەدیب روونیكردەوە، پێویستە رێكخراو و پەیمانگە كلتوریی و هونەرییە بیانییەكان ئۆفیسیان لە سلێمانی بێت كە شاری كلتور و هونەرە، بۆ ئەوەی هەمەهانگی باشتر هەبێت بۆ بەڕێوەچوونی چالاكییەكان لەلایەن هەردوولاوە.

هەروەها وتیشی "دەبێت پەیمانگاكەتان وا بكات هەماهەنگی راستەوخۆمان لەگەڵ كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر هەبێت، بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕیی كلتوریی و فەرهەنگیمان هەبێت و بتوانین دەنگی هونەر و رۆشنبیریی بگەیەنین بە هەموو ئەوروپا".



PM:12:48:05/04/2022