رۆژهەڵاتی کوردستان: ٢ زیندان لە سێدارەدران ٢٢ گیراویش حوکمدران

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لەرۆژەهەڵاتی کوردستان کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی کوردستان لانی کەم ٢٢ چالاکی سیاسی و مەدەنی کوردیان بە بەندکران سزا داوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، " لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٢دا، لانی کەم ٢٢ چالاکی سیاسی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دادگایی کراون کە دوو کەسیان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە و ٢٠ کەسی دیکەیان سەرجەم سزای ٦٣ ساڵ بەندکران و هەروەها یەکێکیان پێ بژاردنی بڕی ١٠ ملیۆن تمەن پارەیان بە سەردا سەپاوە".

هەروەها هاتووە"  فیرووز مووسالو و خەڵکی کۆتۆل و حاتم ئۆزدەمیر خەڵکی باکووری کوردستان دوو بەندکراوی سیاسی کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە، هەروەها عەزیز قادرتاج مامۆستای قوتابخانەکانی شنۆ سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە".




AM:12:31:06/04/2022