هەلی کار بۆ دەرچوانی بەشی کشتوکاڵ و ڤێتەنەری زانکۆ و پەیمانگەکان دەڕەخسێنرێت

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەرێگەی دەرکردنی یاسایەکەوە هەلی کاری بۆ دەرچوانی بەشی کشتوکاڵ و ڤێتەنەری زانکۆ و پەیمانگەکان دەڕەخسێنێت. 

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یاسای ژمارە (٢٠)ی ساڵی (٢٠٢١)ی تایبەت بە یاسایی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان، عێراق لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە و پەسند کرا.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر وەکو بەڵێنمان دابوو لە ماوەیەکی نزیکدا رێنمایەکانی بەکارخستنی ئەم پڕۆژە یاسایە لە وەزارەتمان ئامادە دەبێت، لە پێناو ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچوانی کۆلێژ و پەیمانگاکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری کە دانەمەزراون، بەشێوازی کردنەوەی خولی ڕاهێنان و شیاندنی توانای کارمەندان لە روی هونەریی و پیشەیی و رێکخستنی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ و پڕۆسەی سەرپەرشتی کردنی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

رونیشیکردوەتەوە، لەمەودوا بەبێ بونی سەرپەرشتیار رێگە بە کردنەوەی هیچ پرۆژەیەکی کشتوکاڵی نادرێت و لەئەگەری سەرپێچیش سەرپێچیکار بە توندترین شێواز سزادەدێت.

هەر لە بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵدا ئەوەش هاتووە" مووچە و شێوازی کارکردنی سەرپەرشتیار بەگوێرەی گرێبەستی نێوان خاوەن پرۆژە و سەرپەرشتیارەکە دەبێت". 


AM:09:32:06/04/2022