ئەو باندە دەستگیركران كە زەوییەكی گرانبەهایان فرۆشتبوو


پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، باندێكی‌ ساختەكاریان دەستگیركرد كە بەبێ ئاگاداری‌ خاوەنەكەی‌ زەوییەكی‌ گرانبەهایان فرۆشتبوو.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "دوای‌ ئەوەی‌ هێزەكانی‌ پۆلیس گومانیان لا دروستبوو لەمامەڵەی‌ زەوییەكی‌ گرانبەها كە بە كەمتر لەنرخەكەی‌ خۆی‌‌و بەبەهای‌ نیو ملیۆن دۆلار فرۆشرابوو، دەستبەجێ لێكۆڵینەوەكانی‌ پۆلیس دەستی پێكرد و توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ كوردساتەوە سێ تۆمەتبار بەتۆمەتی‌ فرۆشتنی‌ زەوییەكە دەستگیربكرێت".

بەپێی راگەیەنراوەكە "لەكاتی‌ لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە ئەو سێ تۆمەتبارە بەبریكارنامەی‌ ساختە ئەو زەوییەیان فرۆشتوەو خاوەنی‌ ڕاستەقینەی‌ زەوییەكە ئاگاداری‌ فرۆشتنی‌ زەوییەكە نەبووە".





PM:09:00:06/04/2022