وزەی ئەتۆمی سەردانی ئێران دەكەنەوە


سەرۆكی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ئاشكرای دەكات، لە چەند رۆژی داهاتوو پشكێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە سەردانی ئێران دەكەن.

محەمەد ئیسلامی، سەرۆكی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، دوای دووبارە وەستانەوەی گفتوگۆكانی ڤیەننا لە نێوان تاران و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لە رۆژانی داهاتوو تیمێكی پشكێنەرانی وزەی ناوكی سەردانی ئێران دەكەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، وڵاتەكەی زۆرێك لە بەڵگەنامەی تایبەت پێشكەش بە ئاژانسی وزەی ناوكی نێودەوڵەتی كردووە كە بەرنامە ناوەكییەكەی ئێران بۆ كاروباری ئاشتییە.

دوای وەستانی گفتوگۆكانی تایبەت بە دۆسییەی ناووكی لە ڤییەننا، تاران واشنتن یەكتری بە تەگەرە خستن بۆ بەڕێوەچوونی گفتوگۆكان تۆمەتبار دەكەن.



PM:10:28:06/04/2022