لیژنەى دیاریکردنى نرخى خزمەتگوزاری پڕۆژەکانى نیستەجێبوونى شاری هەولێر بڕیاری دا کە نرخى کارەبا بۆ یەکەکانى نیشتەجێ بوون بەرزبکاتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکى پارێزگاى هەولێر، بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى گازوایل و کەلوپەلى مۆلیدە بڕیاردرا نرخى (یەک کیلۆ واط. کاتژمێر) کارەبا لە پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون لە ٣٢٥ دینارەوە بۆ ٣٦٥ دینار بەرزبکرێتەوە.
دەقی بڕیارەکە: