بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ناچار کرد بۆ ماوەیەکی کاتی و تاوەکو ئاساییبوونەوەی ماوەی بینین گەشتەکانیان رادەگرن.
بەپێی راگەیێنراوێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کە ئەمشەو ٧ ی نیسان بڵاوکرایەوە، گهشتهکانی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتیی سلێمانی بۆ ماوهیەکی کاتی رادهگیرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە "بههۆی ئهو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەکانی ههرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی گرتووهتهوه کە بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین، ئێستا بۆ ماوەیەکی کاتی و تاوەکو ئاساییبوونەوەی ماوەی بینین گهشتهکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی راگیراوە، ئەمەش کاریگەری ئهو شەپۆلی خۆڵبارینەیە کە بووەتە ھۆی داخستنی فڕۆکەخانە."
دوانیوەرۆی ئەمڕۆش هەولێر گەشتە ئاسمانییەکانی بە هۆی خۆڵبارینەوە راگرت.