عێراق بڕیارێک لە قازانجی جوتیارانی هەرێم دەدات

وەزیری کشتوکاڵی عێراق بڕیاری دا، بڕی بەرهەم هاتوو لە گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە ناو پلانی وەرگرتن و دەرەوەی پلان وەربگیرێتەوە.   
وەک هەنگاوێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی نان کە بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاو روسیاوە رووبەڕووی جیهان بۆتەوە، عێراق دەیەوێت بەشێک لە کەمبوونەوەی گەنم لە رێگای هەرێمەوە قبوڵ بکات و بۆ ئەم مەبەستە لە ناو پلان و دەرەوەی پلان گەنم لە جوتیارانی هەرێم دەکڕن.  
  
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم (پێنجشەممە 7-4-2022) بڵاویکردەوە "لەژێر رۆشنایی فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەفدێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق و بریکاری وەزارەت و بەرپرسانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئەنجامدا."   
  
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە ئەنجامی ئەم دیدار و کۆبونەوانە ئەم بڕیارانەی خوارەوە درا:-  
  
١- بڕیاردرا لێژنەیەکی هاوبەش لە هەردوولا دروستبکرێت بەسەرپەرشتی بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و بریکاری وەزارەتمان و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی لە هەردوولا بۆ مەبەستی داڕشتنی ڕۆژنامەیەکی کشتوکاڵی یەکگرتوو.  
  
٢- بڕیاردرا ژورێکی عەمەلیات دروستبکرێت لە شاندی ئامادەبوو ،لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ چارەسەرکردنی بەبازاڕکردنی بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان   و چارەسەرکردنی کێشەکان.  
  
٣- بەڕێز وەزیری کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا ،کە بڕی بەرهەم هاتوو لە گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە ناو پلانی وەرگرتنەوە و دەرەوەی پلان وەربگیرێتەوە، وە داوا کرا بەزووترین کات(CD )ی گەنمی جوتیارانی هەرێم ئاراستەیان بکرێت و بەڵێنیدا کە داوا بکات لە وەزیری بازرگانی عێراقی بە کردنەوەی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان لە کاتێکی زووتر لە ساڵانی رابردوو ،کە هەوڵبدات لە 5/1 وە دەرگای سایلۆکان بکرێتەوە لە هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران .  
  
٤- بەرهەمی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بەبەرهەمی کشتوکاڵی ناوخۆ ناوزەندکرا بۆ ئەوەی بەرهەمەکان بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق بنێردرێت بەبێ کێشە.  
  
٥-بڕیاردرا بۆ ئاسانکاری کردن بۆ بەبازارکردنی بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ،لەسەرجەم بەرووبومەکانی کشتوکاڵی و پەلەوەری و هێلکە ........هتد ،فۆرمێکی تایبەت بە پشت راستکردنەوە و پشتگیری کردن لەم بەرهەمانە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان پڕدەکرێتەوە تاوەکو ئەم فۆرمە ئامادە دەکرێت لەلایەن لێژنەیەک رێگە بە هاتووچۆ و کار ئاسانی کردن دەکرێت بۆ هەناردنی بەرهەمی کشتوکاڵی هەرێم بۆ بازارەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق.  
  
٦-بڕیاردرا پێداچوونەوە بە ڕێکخستنەوەی بڕوانامەی تەندروستی رووەکی و ڤێتەرنەری تایبەت بە هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە داواکرا بەخشینی ئەم بڕوانامانە بدرێت بەوەزارەتمان.   
  
٧- بڕیاردرا بەپێی ئەو فۆرمەی لەلایەن وەزارەتمان پڕدەکرێتەوە ڕێگەبدرێت بەناردنی بەرهەمە پەلەوەرییەکان بۆناوەڕاست و خوارووی عێراق و بڕیاردرا تا ئەم فۆرمە پڕدەکرێتەوە لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە ڕێگە بە خاوەن پڕۆژە پەلەوەرییەکان بدرێت بەرهەمەکانیان بنێرن بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق..  



PM:10:19:07/04/2022