دادگای تەمیز بڕیارێکی پارێزەرانی یەکێتی و پارتی هەڵوەشاندەوە


دادگای تەمییزی هەرێمی کوردستان بەئاراستەی ڕاستکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەندیكای پارێزەرانی کوردستان، بڕیارێکی دەرکرد.

کارزان فازل پارێزەر و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی دەڵێت " پاش ئەوەی وەک (ئەندامانی لیستی پیشە بوونی پارێزەرایەتی) بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەران لەگەڵ سێ پارێزەری تردا، تانەی تەمییزیمان دا لە بڕیاری ژمارە ١٣ ی کۆنگرەی نائاسایی سەندیکای پارێزەران لە ١٣/١/٢٠٢٢، کەتایبەت بوو( بە پێدانی دەسەڵات بە لیژنەی سەرپەرشتیاری کۆنگرە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە ڕێکار و شێوازی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەران)، پاش ئەوەی دادگای تەمییز دەستەی متەفەریقە سەیری بڕیارەکە و لائحەکانمانی کرد بە خۆشحاڵیەوە بڕیاری هەڵوەشانەوەی دەرکرد".

ئەو چالاکوانە دەڵێت " بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی کۆنگرەی نائاسایی کە بەدەنگی ٤٣ ئەندامی کۆنگرە دراوە لەکۆی ٦٣ ئەندامی ئامادەبوو لەبەرئەوەی پێچەوانەی مادەکانی ٤٨ بڕگەی ٣ و ٤٩ بڕگەی ٢و ٥٠ بڕگەی ٣ لەیاسای کاری پارێزەرایەتیە لەبەرئەوەی پێدانی ئەو دەسەڵاتە نایاساییە بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕگەیە".

دادگای تەمیز بڕیاری کۆنگرەی ئیستسنائی هەڵوەشاندەوە کە لیژنەیەکی سەرپەرشتیاری دەستنیشان کردبوو لە پارێزەرانی یەکێتی و پارتی لە هەوڵدابوون کە هەڵبژاردن بە شێوازی داخراوی رەها ئەنجام بدرێت.



PM:11:02:07/04/2022