لێدوانی تەندروستی لەسەر ئەو پزیشكەی "دەستدرێژی كردۆتە سەر ژنان"


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهاوكاری سەندیكای پزیشكان رێكاری پێویست دەگرنەبەر بەرامبەر ئەو پزیشكەی "گوایە دەستدرێژی سێكسی كردۆتە سەر ئافرەتان". 

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند "د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بەم پەرلەمانتارە كرد و داوای ناو و ناونیشان و پشتڕاستكردنەوە و ئاشكراكردنی ناسنامەی ئەو پزیشكەی كرد كە گوایە دەستدرێژی سێكسی كردووە بۆ دەسپێكردن بە ڕێكاری یاسایی و لێكۆڵینەوە لەگەڵ داواكاری گشتی بەپێی هەردوو یاسای مافی نەخۆش و یاسای ئاكار و ڕەوشتی پزیشكی".

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكردووە، بەهاوبەشی لەگەڵ سەندیكای پزیشكان و داواكاری گشتی لێكۆڵینەوە و ڕێكاری یاسایی دەگرێتەبەر لە ئەگەری پشتڕاستكردنەوەی ئەو دەستدرێژیەی دوور لە ئاداب و ڕەوشتی پزیشكیدا كراوە.

شەوی رابردوو ئەبوبەكر هەڵەدنی، پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پزیشكێكی جوانكاری سلێمانی دەستدرێژی كردۆتە سەر پێنج ئافرەت.



AM:09:10:08/04/2022