هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە و کەمبوونەوەی ئاستی بینین هۆشداری بە شۆفێران و هاوڵاتییان دەدات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە هۆشدارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی بەردەوامی شەپۆلی خۆڵبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و کەمبوونەوەی ڕادەی بینین، بە پێویستی دەزانین هۆشداری بدەین بە شۆفێران کە بەشێوەیەکی تەواو بەرپرسیارانە شۆفێری بکەن و پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن لەوانەش:
- کەمکردنەوەی خێرایی
- پاراستنی ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئوتومبیلەکان
- داگیرساندنی گڵۆپی تەم
- بەکارهێنانی ماسک بۆ پاراستنی تەندروستیت
سەبارەت بە ناوچە شاخاوییەکان و ڕێگاکانی دەرەوەی شار تا ئەکرێت ئەو ڕێگایانە بەکار نەهێنرێت و گەشتەکان دوا بخرێن تا ئەو کاتەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە کۆتایی پێدێت.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک
لەکاتی پێویست دەتوانن سوود لەم هێڵە گەرمانە وەربگرن بۆ بە هاناوە چوون
١٨٨ کۆنترۆڵی هاتووچۆ
ژمارە ١٠٠٠ سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەکان PJCC
١٢٢ فریاگوزاری تەندروستی
١١٥ بەرگری شارستانی
١٠٤ پۆلیسی فریاکەوتن
١٠٦ ئاسایش