تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ئاسنی شاری سلێمانی روویدا

کەمێک پێش ئێستا، لە کارگەیەکی ئاسنی شاری سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە چەند کەسێک بوونە قوربانی. 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ لە کارگەیەکی ئاسن لە گەڕەکی تانجەرۆی سلێمانی تەقینەوەیەک روویداوە، لەئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن".

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ڕووداوەکەوە چەند کارمەندێک برینداربوون و لە ئێستاشدا دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە، هاوکات تاوەکو ئێستا حاڵەتی گیان لەدەستدان نییە. 


PM:04:23:09/04/2022