وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەڵوێستی خۆی لەسەر بڕیارەکەی سعودیە راگەیاند

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم رایدەگەیەنێت" ئەمساڵ نیوە کەمتر لە حاجیان بەراورد بە پێش سەرهەڵدانی کۆرۆنا بەشداری مەراسیمی حەجی ئەمساڵ دەکەن". 

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، یەک ملیۆن کەس لەناوەوە و دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەمساڵ حەج ئەنجام دەدەن، ئەو ڕێژەیە کەمترە لە سەدا پەنجای پێش سەرھەڵدانی کۆرۆنا.

ئەوەشی خستەڕوو، دەربارەی پشکی حاجیانی ھەرێم چاوەڕێی دەستەی باڵای حەجی عێراق دەکەین، ڕێژەکە ئەوکاتە بۆ ھەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت کە ڕێژەی عێراق دەستنیشان دەکرێت.

جەختیشیکردوەتەوە، وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ھەموو ئامادەکاریەکی بۆ پرۆسەکە کردوە.

ئەمڕۆ وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند" ئەمساڵ زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتی لە دەرەوە و ناوەوەی سعودیە رێگەیان پێدەدرێت حەج بکەن". 


PM:05:32:09/04/2022