رۆژی یەكشەممە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەڕەنسایە


رۆژی یەكشەممە گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەڕەنسا بەڕێوە دەچێت و ئیمانویڵ ماكرۆن، سەرۆكی ئێستای ئەو وڵاتەش یەكێكە لە كاندیدە بەهێزەكان.

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە فەڕەنسا پێنج ساڵ جارێك بەڕێوە دەچێت و بە دوو خول ئەنجام دەدرێت، ئەمساڵ رۆژی 10ی نیسان و 24ی نیسان، ئەمساڵ هەریەك لە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا و مارین لۆپێن دوو كاندیدی بەهێزن، بەڵام پێناچێت هیچ لە گەڕی یەكەمدا بتوانن سەركەوتن بەدەست بێنن.

لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لە 47 ملیۆن فەرەنسی مافی ئەوەیان دەبێت روو لە بنكەكانی دەنگدان بكەن بۆ ئەوەی لە نێو 12 كاندیدا سەرۆك كۆماری پێنج ساڵی داهاتوویان هەڵبژێرن. 
 



AM:12:04:10/04/2022