پۆستی پارێزگاری کەرکوک کە یەکێتی بە پشکی خۆی دەزانێت و بۆ ئەوەش ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکاتە ئەساس، بەڵام ماوەیەکە پارتی دیموكراتی كوردستان داوای ئەو پۆستە دەکات و لە نوێترین لێدواندا بەرپرسێکی پارتی ئەو پشکە بەهی خۆیان دەزانێت.
دیاری حسێن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی لە كه‌ركووك _ گه‌رمیان ئەمڕۆ یەک شەممە ١٠ ی نیسان بە میدیای فەرمی پارتی راگەیاندووە " پارتی پێشتر ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رنه‌گرتووه، جگه له‌مه ده‌نگه‌كانی پارتی له كه‌ركوك زیادی كردووه، له میانه‌ی دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، به‌رگری له‌و پۆسته ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ كوردی بگه‌ڕێنینه‌وه."
لەو لێدوانە ئەو کادیرەی پارتی دەشڵێت" پێویستە پارێزگاری شارەکە بگۆڕدرێت، ئێمە چاوه‌ڕێی پێكھێنانی حكومه‌تی عێراقین، چونكه ده‌بێت پۆستی پارێزگار بۆ كورد بگه‌ڕێته‌وه و له رێی گفتوگۆ و دانوستان كه‌سێكی تر له شوێنی ڕاکان جبوری دابنرێت."
دەربارەی چۆنێتی ئیدارەو تەعریبکردن، دیار حسێن ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تا ئێستا فشارەکانی ئیداره‌ی كه‌ركوك له‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان به بیانووی زێده‌ڕۆیی به‌رده‌وامه، ده‌یانه‌وێت خانووه‌كانیان تێكبده‌ن، به‌ڵام به‌ھۆی ده‌ستوه‌ردانه‌كانیان راگیراوه".
هەروەها دەشڵێت "ئه‌وه‌ی ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی ته‌عریبه و ده‌یانه‌وێت كێشه‌ی جیاواز بۆ كورد دروست بكه‌ن، بۆ نمونه شوێن ھه‌یه عه‌ره‌بی ھاورده‌ی لێیه و خۆیان دانیان به‌وه ناوه خه‌ڵكی سه‌ڵاحه‌دینن، ئه‌و ته‌عریبه‌ی ئێستا ده‌كرێت له شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە بێ وێنه بووه كه له دوای ١٦ ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌ستی پێ كردووه."