زانیاری نوێ لەبارەی سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغداد

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ شاندێكی باڵای حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پرسی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی گەیشتە به‌غداد.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ ئیحسان عەبدول جەبار وەزیری نەوتی عێراق پێشوازی کرد لە یەکەم شاندی باڵای حکومەتی هەرێم، ئامانجی سەردانەکە بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بە پرسی نەوت و بڕیاره‌كه‌ی ماوه‌ی رابردووی دادگای فیدراڵی لەبارەی نادەستور بوونی بەرھەمھێنان و ھەناردەی نەوت و گازی ھەرێم دەبێت. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، شاندەکەی حکومەتی هەرێم پێکهاتووە، لە (خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیران) و لیژنەیەکی تەکنیکی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.


AM:11:28:11/04/2022