ده‌روازه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران بڵاویکردەوە کە ئه‌مڕۆ ده‌رگای سێیه‌می بازرگانی له نێوان
هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كرایه‌وه .
ئه‌مڕۆ
چوارشه‌ممه ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
حاجی ئۆمه‌ران کە تێیدا هاتووە به
ئاماده‌بونی مه‌سعود باتێلی سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی نێوده‌وله‌تی حاجی ئۆمه‌ران
و جه‌وهه‌ر مه‌حمود خه‌چر به‌رێوه‌به‌ری گومرگی حاجی ئۆمه‌ران، ئیره‌ج ئازادی سه‌رپه‌رشتیاری
پایانه‌ی مه‌رزی ته‌مه‌رچین ی ئێران و محمدیان به‌رێوه‌به‌ری گومرگی ته‌مه‌رچینی ئێران
و به‌رپرسانی حكومی هه‌ر دوو ده‌روازه‌كه، ده‌رگای سێیه‌می بازارچه‌ی په‌یوه‌ست
به كاروباری بازرگانی بۆ هاورده و هه‌نارده‌كردنی كاڵا‌و كه‌لوپه‌لی هه‌رێمی
كوردستان و كه‌رسته و كه‌لوپه‌لی ئێرانی له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و ته‌مه‌رچین
له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كرایه‌وه.
لەڕاگەیاندراوەکەدا
باسی ئەوەشکراوە ، كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رگایه ده‌بێته هۆی به‌رفراوانی و زیادبونی
جموجوڵی بازرگانی و ئاسانكاری زیاتر و خێرایی له هاتن و چونی بارهه‌ڵگره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی
كاتی مانه‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان له نۆبه‌تی چونه ژوره‌وه و هاتنه ده‌ره‌وه، به
تایبه‌تی ده‌بێته ئاسانكارییه‌كی باشتر بۆ هه‌نارده‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی
ئێران.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای سێیه‌می
حاجی ئۆمه‌ران له‌چوارچێوه‌ی خاڵی ١٢ی رێكه‌وتننامه‌ی نێوان پارێزگای هه‌ولێر و
پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوای ئێرانه كه له ٢٢ی (شوبات/٢)ی ئه‌مساڵ واژۆكرا.