نامەیەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی دادوەریی دەکرێت
"بڕیاری ئازادکردنی دوو چالاکوانی بادینان جێبەجێ ناکرێت"

‌وێنەی هەردوو چالاکوان شێروان تەها و مەسعود شەنگالی
هەرچەندە دوێنێ چوارشەممە دادگای دهۆك بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو لە زیندانیانی بادینان دەرکرد، بەڵام تائێستا ئازاد نەكراون و پارێزرێکی دۆسیەی دەستگیرکراوانیش لەوبەرەیەوە نامەیەک ئاڕاستەی داواکاری گشتی و ئەنجومەنی دادوەریی دەکات.

لەمبارەیەوە بەشدار حەسەن، پارێزەری كەیسی زیندانیانی باینان لە واڵی تایبەتەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك نامەیەكی ئاڕاستەی ئەنجومەنی دادوەریی و سەرۆكایەتی داواكاری گشتی و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و لایەنه پەیوەندیدارەكانی حكومەت کردووە و دەڵێت" هیچ بەهانەیەك نییه بۆ هێشتنەوەی هەردوو سزادراوی ئازداكراوی بادینان له چاكسازیی زركا". 

بەشدار حەسەن ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەریەك له (شێروان تەها ئەمین و مەسعود عەلی شەنگالی)، كه به بڕیاری دادگای (جنح)ی دهۆك ئازادكراون، كەچی له چاكسازیی زركای دهۆك تا ئێستا ئازادیان نەكردوون، ئەمەش سەرپێچی یاسایه و داوادەكەین لەسەر ئەم بابەته بێنه دەنگ.


PM:01:33:14/04/2022