وەزارەتی خوێندنی باڵا
ڕایگەیاند "بە بڕیارێک بەشێکی زۆر لە
خوێندکارانی ئێواران لە کرێی خوێندن دەبەخشێت و دەڵێت، هەر خوێندکارێک نمرەکەی ٨٠%
کەمتر نەبێت لە کرێی خوێندن دەبەخشرێت. "
ئەمڕۆ ١٨ی نیسان
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشکرایکرد، بەگوێرەی نوسراوێکی خەتاب عومەر، بەڕێوەبەری
گشتی خوێندن و بەدواداچوون و پلاندان، دەرچووانی ئێواران (ئاستی یەکەم و دووەم و سێیەم)
هەمان مامەڵەی خوێندکارانی بەیانیان لەگەڵ دەکرێت و خوێندنەکەیان بە خۆڕایی دەبێت
بەڵام بەومەرجەی نمرەکانیان کەمتر نەبێت لە ٨٠ .
وتیشی " سەبارەت
بەو قوتابی و خوێندکارانەی ئێستا لە قۆناغە جیاوازەکاندا بەردەوامن لە خوێندن بۆ
ساڵی (٢٠٢١-٢٠٢٢) واتە لە هەر قۆناغێکدا بن تا تەواوکردنی خوێندنەکەیان کرێی خوێندنیان
لێ وەرناگیرێت بە مەرجێک تێکڕای نمرەیان لە ٨٠% کەمتر نەبێت."