ڤیدیۆ.. لەیلا فەریقی دەردەکەوێتەوە و بەڵێنێک بە گوێگرانی دەدات

 خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کوردستان، لەیلای فەریقی دوا ماوەیەک زۆر ونبوون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، جارێکیتر دەردەکەوێتەوە و بەڵێنێک بە گوێگران و هەوادارانی خۆی دەدات.

لەیلا فەریقی خاوەنی گوێگر و فانێکی زۆرە، هەر بۆیە گوێگرانی بە تاسەوا چاوەڕوانی بوون تا جارێکی دیکە دەربکەوێتەوە، لەیلا فەریقی خانمە گۆرانیبێژی کورد، لە کورتەڤیدیۆیەکیدا لەگەڵ ئاواز دانەری کورد هەڵ کەوتزاهیر بەڵێنێک بە گوێگرانی دەدات کە بەنیازە کۆنسێرتێک لە کوردستان ساز بکات و جارێکی تر لە گەڵ گوێگرانی پێکەوە گۆرانییی بچڕن، باسی لەوەشکرد، کە کۆنسێرتەکەی لە ساڵی ئایندادا سازدەکات.

لەیلای فەریقی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، کاتێک منداڵ بووە باوکی بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە مردووە و دایکیشی لە بۆردمانێک لە شەڕی ئێران و عێراقدا کوژراوە. دوای ئەوان، برا گەورەکەی ئاگادارییان دەبێت و دەچن بۆ شاری سنە.

 

لە سنە دەچێ بۆ خوێندنگەی سەرەتایی، لە ساڵی ١٩٩١دا دەینێرن بۆ وڵاتی سوید. سەرەتا ھونەرمەند لەیلا فەریقی بە وتنەوەی گۆرانیەکانی تایەر تۆفیق دەستی پێکرد، لە سوید یەکەم ئەلبۆمی خۆی لە ساڵی ١٩٩٧ بەرھەم دێنێت بە ناوی ئەستێرە. ئێستاش لەوێ دەژی.

 

 



PM:05:33:18/04/2022