ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر هێرشەکانی تورکیا بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات

ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" دەربارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم، بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی عێراق دەکەین". 

حەیدەر ئیسلامی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لیژنەکەمان بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات، لەبارەی دەستێوەردانە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە باکووری عێراق". 

شەوی ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ سوپای تورکیا هێرشێکی نوێی لە ناوچەکانی (زاپ، ئاڤاشین و مەتینا) لە خاکی باشووری کوردستان دەستپێکرد، کە ماوەی شەش ڕۆژە هێرشەکەی بەردەوامە.

تائێستا هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی فەرمییان لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕانەگەیاندووە. 


PM:05:51:22/04/2022