لە شاری سلێمانی لە
بەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کۆن، خۆبەخشانی تەندروستی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
و داوای دامەزراندن دەكەن.
ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٤ی
نیسان، بەشێك لە خۆبەخشانی تەندروستی لە
شاری سلێمانی و لەبەردەم نەخۆشخانەی شەهید هێمن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا وداوادەکەن
لە نێوان پارێزگاكاندا جیاكاری دەكرێت بۆ دامەزراندن.
ئەو خۆبەخشانە ڕایانگەیاند
بە نهێنی دامەزراندن دەکرێت لە شارەكانی هەولێر
و دهۆك، بەڵام لە سلێمانی و سنوری گەرمیان ئەو دامەزراندنە نییە و كاركردن بە خۆبەخش
ڕێگەی پێنادرێت.
ئەمەش چەندین جارە ئەو
خۆبەخشانە خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و داوای دامەزراندن دەكەن، بەڵام تائێستا
وەڵامی داواکارییەکانیان نەدراووەتەوە، وەک خۆیان دەڵێن جیاکاری دەكرێت لە نێوان
شارەكانی هەرێمدا.