ماكرۆن وەك سەرۆكی فەڕەنسا هەڵبژێردرایەوە


ئەمشەو ئەنجامی گەڕی دووەمی سەرۆكایەتی فەڕەنسا كۆتایی هات و ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا بەسەر مارینا لۆپین سەركەوت و بۆ دووەمجار بە سەرۆكی وڵاتەكەی هەڵبژێردرایەوە.

ئەمڕۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەرەنسا بەبەشداریی زیاتر لە 70٪ـی دەنگدەرانی فەرەنسا بەڕێوەچوو، لە ئەنجامە بەراییەكان جیاوازییەكی زۆر لەنێوان ئەو دوو كاندیدە هەیە، بەو پێیەش بێت، ماكرۆن دەتوانێت بۆ جاری دووەم ببێتەوە سەرۆك كۆماری فەرەنسا.
 
بەراورد بە هەڵبژاردنی 2017 جیاوازیی رێژەی دەنگدان لە نێوان دوو كاندیدە كەمترە. لەو هەڵبژاردنەدا ماكرۆن 66٪ـی دەنگەكانی بەدەستهێنا، بەڵام ئەمجارە زیاتر لە 58%.





PM:09:21:24/04/2022