جێگری سهرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لیژنهی لێكۆڵینهوهکان له هێرشهكهی سهر شاری ههولێر كارهكانی تهواو كرد و ئیدانەی هێرشەکە دەکەن".
شاخهوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند" لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەی کردمان، بۆمان دەرکەوت کە ئەو هێرشە پێشێلکاری یاسا و دەستوورە، کە کراوەتە سەر سەروەری عێراق، بە هەموو شێوەیەک رەتکراوەتەوە، ئەو ماڵەی بە ئامانج گیراوە ماڵێکی سڤیلە، هیچ جۆرە چالاکییەکی سیخوڕی یان هێزێکی بیانی تێدا بەکارنەهاتووە، ئەمەش رەتی ئەو تۆمەتانە دەکاتەوە کە پێشتر لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بۆ ئەو جێگەیە هەبووە".
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە کۆماری ئیسلامی ئێران قەرەبووی ماددی و مەعنەوی شێخ باز و ئەو ناوچانە بکاتەوە کە زیانیان بەرکەوتووە لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکە.
جێگری سهرۆكی پەرلەمانی عێراق وتیشی" لیژنهكه جهختی لهوه كردووهتهوه، كه پێویسته وەزارەتی دەرەوەی عێراق رێکارەکانی رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکە له ناوهنده نێودهوڵهتییهكان بگرێتەبەر".
بەرەبەیانی رۆژی ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ ئێران (١٢) موشەک هێرشیکردە سەر شاری هەولێر کە بەشێک لە موشەکەکان بەر ماڵی شێخ باز شێخ کەریم، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کار کەوتن، لە دوای روداوەکەش کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە روداوەکە راگەیاند، کە بیانوویان بۆ هێرشەکە ئەوەبوو کە بنکەی ئیسرائیلییان کردووەتە ئامانج.