وێنە.. ئەرشیف
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆكەکانی توركیا چەند گوندێکی سنوری دەڤەری برادۆستیان تۆپباران كرد.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ ٢٦ی نیسان فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرزاییەکانی (کای رەش، بیشەسۆر و سەری زراران) لە سنووری گوندەکانی (خەلیفان، سیران و مێرگەڕەش) لە دەڤەری برادۆست سەر بە پارێزگای هەولێر بۆردومان کرد.
هەر بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکانی هاوڵاتیان نەزانراوە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە دەوڵەتی تورکیا ئۆپەراسیۆنی (چڕنووک- قفڵی) لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.