حەلبوسی پێش سەردانی بۆ ئێران لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان و وەفدێکی هاوپەیمانی سیادە کە بەشێکی گەورەی سونەکانی عێراق پێک دەهێنن، ئەمەش لەکاتێکدایە، سبەی محەمەد حەلبوسی  سەردانی ئێران دەکات، لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لەسەر پڕۆسەی سیاسی کۆدەبێتەوە .

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ی نیسان، مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتی سیادە كرد كە پێك هاتبوو لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتی سیادە و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەحمەد جبووری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

لەکۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و كۆسپ و گرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق خرایەڕوو، جەخت لەسەر هەوڵدان بۆ كۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی و پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقی كرایەوە.

 



PM:03:28:26/04/2022