دژی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم خۆپیشاندان لە شاری هەولێر دەستیپێکرد

هاوڵاتیان له‌ شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانیان دژی هێرشی توركیا بۆسەر خاكی هه‌رێم ئه‌نجامدا و داوەش لە سەرۆکایەتی هەرێم دەکەن بێتە دەنگ و کێشەی کورد چارەسەر بکرێت

 

ئەمڕۆ ٢٦ی نیسان سێشەممە، خۆپیشاندان لە پایتەختی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد دژی هێرشەکانی تورکیا لە خاکی هەرێم،  هاوڵاتیانی ئەو شارە داوایان كرد هەرسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌کەی هه‌رێمی كوردستان بێنه‌ ده‌نگ و كێشه‌ی كورد له‌ باكوری كوردستان به‌ ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێت.




PM:04:10:26/04/2022