حەلبوسی سەردانی تاران دەكات


بڕیارە سبەینێ محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی پەرلەمان، سەردانی شاری تارانی پایتەختی ئێران بكات.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە" سبەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێك، سەردانێكی فەرمی بۆ تارانی پایتەختی ئێران ئەنجام دەدات و لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی باڵای ئێران كۆدەبێتەوە".

هەر ئەمڕۆش حەلبوسی و خەنجەر بە سەرۆکایەتی وەفدێک سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیان کرد، تا ئێستا ناوەرۆکی ئەو کۆبوونەوەیە جگە لە راگەیاندنێکی کورتی سەرۆکی پارتی، هیچ بڵاونەکراوەتەوە.

بڕیاربوو پێش دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، حەلبوسی سەردانی تاران بكات، بەڵام دوای شكستهێنانی ئەو دانیشتنە، سەردانەكەش هەڵوەشایەوە.



PM:07:47:26/04/2022