وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رۆژی جەژن دیاری دەکات

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان دەڵێت " ئێوارەی سبەینێ، شەممە لیژنەی بینینی مانگ چاودێری مانگ دەکات بۆ دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی جەژن".

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئێوارەی سبەینێ شەممە لیژنە سەرەکی و لاوەکییەکانی بینینی مانگ کۆدەبنەوە و دوای ڕۆژوو شکاندن و نوێژی مەغریب بە نزیکەی ٢٠ خولەکێک چاودێریی مانگ دەکرێت و یەکەم ڕۆژی جەژن دیاری دەکرێت".
  
ئەو بەرپرسەی ئەوقاف باس لەوەش دەکات، هەرچەندە لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننە هاوئاهەنگیان هەیە و لەسەر خەتن و ئاگاداری یەکترن، بەڵام ئەوان لیژنەی بینینی مانگی خۆیان هەیە و پشت بە وڵاتی دیکە نابەستن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن، بەڵکو خۆیان بڕیار دەدەن کە رۆژی یەکشەممە بکرێتە جەژن یاخود دووشەممە".  



PM:08:27:29/04/2022