به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان کە شوهەوای ڕۆژانی جەژنی
ئاشکراکرد، رۆژی دووشه‌ممه كه ده‌كاته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، ئاسمان نیمچه
هه‌ور ده‌بێت و له ناوچه شاخاویه‌كان و ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم هه‌وری ته‌واو ده‌بێت
له گه‌ڵ بارینی نمه بارانی ناو به‌ناو هه‌وره بروسكه.
ئەمشەو ٣٠ نیسان شەممە،
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه،
به گوێره‌ی تازه‌ترین نه‌خشه‌كانی كه‌ش و هه‌وای ئەمشەو، پێشبینیده‌كرێت له دوای
نیوه‌شه‌و شه‌پۆلێكی نمه باران و هه‌وره تریشقه‌ی پچڕ پچڕ ڕو بكاته ناوچه‌كانمان
سه‌ره‌تا له ڕۆژئاوای هه‌رێمه‌وه ده‌ستپێده‌كات پاشان بۆ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ده‌گاته
هه‌مو ناوچه‌كانی هه‌رێم.
هەر لە
ڕاگەیاندراوەکەیا ئەوەشهاتووە، ڕۆژی دووشه‌ممه
ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاویه‌كان و ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم هه‌وری
ته‌واو ده‌بێت له گه‌ڵ بارینی نمه بارانی ناو به‌ناو هه‌وره بروسكه.