لە پێناو پاراستنی کرێکاراندا هێڵێكی گەرم بۆ کرێکاران خرایە کار

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژی (یەكی ئایار) جەژنی كرێكارانی جیهان، پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم كرێكارانی جیھان دەكەین بە تایبەتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی بیروبازووی كوردستان‌.

کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ یەک شەممە، یەکی ئایار، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە ڕاگەیەنراوێكدا، دەڵێت "لەپێناو پاراستنی مافەكانتان بە خێرا ترین رێگا وەزارەتی كار ھێلی گەرمی بۆ فەراھەم كردوون بۆ ھەر پرسیار و بە دواداچونێك بۆ كێشەكانتان پەیوەندی بكەن بە ھێلی گەرمی كرێكاران ٥٥٠٠.

 

دەقی پەیامەكەی وەزارەتی کار وکاروباری کۆمەڵایەتی بەم شێوەیەی خوارەوە هاتووە:

 

پیرۆز بێت ١ی ئایار رۆژی جیھانی كرێكاران

 

رۆژی جیھانی كرێكاران ، كە لە یەكی ئایاری ھەموو سالێك یادیدەكرێتەوە مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی (١٨٨٦) كە لەو شاری شیكاگۆ ی ئەمریكا بەھەزاران كرێكار داوای ماف و ئەركەكانیان دەكرد ئیتر لەم رۆژەوە تا ئێستا یەكی ئایار بە جەژنی كرێكار لە قەڵەم درا و توانرا كاتی كار كردن بۆ ھەشت كاتژمێر دیاری بكرێت ، وێرای بەدەست ھێنانی چەند ما فێكی تر .

 

بۆیە لە ڕۆژی (یەكی ئایار) جەژنی كرێكارانی جیهان، بە ناوی وەزارەتی كارو كارو كاروباری كۆمەلایەتی یەوە پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم كرێكارانی جیھان دەكەین بە تایبەتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی بیروبازووی كوردستان‌.

كرێكاران هەموو كات رۆڵی گرنگیان لە بونیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی ھەرێمی كوردستان هەبووە، بۆیە داوا لەسەرجەم كرێكاران دەكەین بۆ زامنكردنی ئایندەیەكی گەش بۆخۆیان و خانەوادەكانیان داوای مافی خۆیان بكەن، لە دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران خۆیان دەستە بەر بكەن پاڵپشت بە یاسا بەركارەكان لە ھەرێمی كوردستان.

ھاوكات ئەو یادە لەكاتێكدا دەكەینەوە، كە قەیرانی ئابووری بەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستانی گرتووە ، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەلایەتی پشتیوانی ھەوڵی سەندكایی و پیشەیی كرێكارانە و داكۆكی لەمافە پیشەیی و چینایەتی و دیموكراسییەكانی كرێكاران دەكات ‌و لەرێگای بەرێوەبەرایەتیەكانی كارو دەستەبەری كۆمەڵایەتی، پێداگری دەكات بۆ چەسپاندنی بنەماكانی یاسای دەستەبەر و كاری هاوچەرخی كرێكاران، لەعێراق و كوردستان و باشكردنی ژیان و گوزەرانیان.

 

كرێكارانی خۆشەویست لەپێناو پاراستنی مافەكانتان بە خێرا ترین رێگا وەزارەتی كار ھێلی گەرمی بۆ فەراھەم كردوون بۆ ھەر پرسیار و بە دواداچونێك بۆ كێشەكانتان پەیوەندی بكەن بە ھێلی گەرمی كرێكاران (٥٥٠٠).

 

جارێكی دیكە رۆژی جیهانی كرێكاران لە سەرجەم كرێكاران پیرۆز بێت و سورین لەسەر بە جێھێنانی سەرجەم مافەكانتان ، دەستی ماندو نەبووتان دەگوشین .



AM:09:57:01/05/2022