سەرۆکی هەرێمی
کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باسی لە
گرنگی توێژی کرێکاران کرد.
کرێکاران وەک توێژێکی
گرنگ و کاریگەری کۆمەڵگەی کوردستانن و هەمیشە رۆڵی بەرچاویان لە پرۆسەی
ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی وڵات‌دا هەیە، دەشڵێت، پێویستە ئەوپەڕی رێز لە مافی
کرێکاران بگیرێت و ژیان و شکۆیان پارێزراوبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی
ئایار کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی کرێکاران، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی
کوردستان بەوبۆنەیەوە لە راگەیەندراوێکدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت
"كرێكاران وه‌ك توێژێكى گرنگ و كاريگه‌رى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان، وێڕای
قوربانیدان و به‌شداريى كارايان له خه‌بات و پێشمه‌رگايه‌تيدا، هه‌ميشه ڕۆڵى به‌رچاويان
له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانى وڵات‌دا هه‌يه".
وتیشی"
پێویستە ئه‌وپه‌ڕى رێز لە مافی کرێکاران بگيرێت، ژيان و شكۆيان پارێزراو بێت،
رێكخراو و سه‌نديكاكانيان چالاك و ڕێكخراوتر بن بۆ ئه‌وه‌ى پارێزه‌رى باشترى ماف و
شايسته‌كان و كاتژمێرەکانی كاركردنيان بن و دڵنیایی ئه‌وه بكه‌ن كه كرێكاران له
هه‌لومه‌رج و ژينگه‌ى دروستدا كار ده‌كه‌ن".
ئەوەشی وت" لە رۆژی جیهانی کرێکاراندا جه‌خت له
پشتگيريمان بۆ هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانى كرێكاران ده‌كه‌ينه‌وه، دامه‌زراوه
و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانيش پێویستە له چوارچێوه‌ى ياساكاندا
ره‌چاوى ژيان و گوزه‌رانى كرێكارانى كوردستان بكه‌ن، هه‌وڵى باشتركردنيان بده‌ن و
چاودرێريى خێزانى ئه‌و كرێكارانه بكه‌ن كه له كاتى كاركردندا گيانيان له ده‌ستداوه."