وێنە .. بانە شێروان لە جەژندا بەم شێوەیە دەردەکەوێت


 هونەرمەندی لاو بانە شێروان لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی دوو وێنەی لە جەژندا جیاواز و سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت.

بانە شێروان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و فەیسبووک، دوو وێنەی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە پێدەچێت سەفەر بکات و نووسیوویەتی " دوور لە چاوان، بەڵام لە هۆشتدا". 

بانە شیروان که‌ ئێستا تەمەنی ٢١ ساڵە و، کە ١٨ ساڵ بوو بە تەمەن بچووکترین بەشداربووی کورد ئایدڵ بوو، هەرچەندە چەند قۆناغی بەسەرکەوتووی بڕی، بەڵام سەرباری گەیشتنی بە‌ فیناڵ نه‌یتوانی پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بێنێت، بەڵام بەردەوامە لە کاری هونەری لە چەند ساڵی رابردوودا هونەرو جەماوەرەکەی لە هەڵکشاندایە.




PM:08:06:02/05/2022