ڤیدیۆ.. میریام فارس سەمایەکی سەرنجڕاکێش دەکات

گۆرانیبێژ و سەماکاری لوبنانی لە نوێترین دەرکەوتنی پارچە سەمایەکی سەرنجڕاكێش دەکات.

میریام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەم سەمایەی سەرنجی زۆرێک لە فانەکانی بەلای خۆیدا راکێشاوە بەتایبەتی کە ئەم هونەرمەندە توانیوویەتی گرنگی بە جەستەو لەشولاری رێکی بدات.

میریام فارس بەهۆی جوانی و شیكی و سەرنجڕاكێشیەوە ناسراوە بە (شاژنی شانۆ)، لە ساڵی (١٩٨٣) لەدایكبووە لە تەمەنی منداڵیەوە دەستی بەكاری هونەری كردووە، هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێكی ئەمەریكی كردووە، بەناوی (دانی مێتری) دوور لە چاوی كامێرا و میدیاكان، پاشان لە ساڵی (٢٠١٦) دەبێتە خاوەنی منداڵێك بەناوی جایدن.




PM:10:59:04/05/2022