فەنزویلا نووسینگە لە شاری سلێمانی دەكاتەوە


وڵاتی فەنزویلا بڕیاریداوە نووسینگەی خۆی لە شاری سلێمانی بكاتەوە بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانی هەردوولا باشتر ببن.

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پێشوازی لە ئەرتورۆ ئەنیپال رامیرز، باڵیۆزی كۆماری فەنزوێلا لە عیراق كردووە بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەكە، باڵیۆزی فەنزوێلا بەگرنگییەوە باسی لەپەیوەندییەكانی وڵاتەكەی و عیراق و بەتایبەتی ھەرێمی كوردستان كردووە، هاوكات ئامارێكی لەبارەی ھەناردەی نەوت و توانا و ئەزمونی فەنزوێلا لەبواری نەوت و گاز و ئەڵماس و ئاڵتون و ئاسن و كشتوكاڵ و ئاژەڵداری و كارەبا لە جیھاندا خستۆتەڕوو.

باڵیۆزی فەنزویلا وتویەتی "دەمانەوێت بە پاڵپشتی ئەنجومەنی پارێزگا و لایەنە حكومی و ئیدارییەكان، نوسینگەی نوێنەرایەتی باڵیۆزخانە لە سلێمانی و نوسینگەی كاروباری بازرگانی لەژوری بازرگانی سلێمانی بكەینەوە".



PM:11:19:04/05/2022