وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان ئاشکراکرا

بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكاتەوە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە (ئێن ئاڕ تی) راگەیاند" پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موچە لەبەردەستدایە و تەنها بڕێکی کەمی ماوە، کە بە گەڕانەوەی داهاتی ئەم چەند رۆژەی خاڵە سنورییەکان پارەکە دابین دەکرێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچە و پلانەکان بەو جۆرەن، ئەگەر گرفتی هونەر نەبێت سەرەتای هەفتە لیستی مووچە رابگەیەنن.

ڕوونیشیکردەوە، لیستی دابەشکردنی مووچە هاوشێوەی مانگی رابردوو دەبێت و بەهۆی پشووەکانی جەژنەوە نەیانتوانیوە لەم چەند رۆژەدا مووچە دابەش بکەن، جگە لەوەی بەشێکی مووچەخۆران مووچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە، بە بیانووی ئەوەی پارە لە بانکەکاندا نەمابوو.


PM:07:27:05/05/2022