یەکەم تووشبووی تای خوێن بەربوون لە نەینەوا تۆمار کرا

جێگری پارێزگاری نەینەوا تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێن بەربوونی لە پارێزگاکە راگەیاند. 

سیروان رۆژبەیانی جێگری پارێزگاری نەینەوا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ پشكنین بۆ ژنێکی تەمەن (٥٢) ساڵ لە ناوچەی گۆگجەلی ئەنجامدرا، دەرکەوت کە تووشی نەخۆشی تای خوێن بەربوون بووە، ئەمەش دەبێتە یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکە لە پارێزگای نەینەوا".

ئەوەشی خستەڕوو، بە هەموو شێوەیەک هاوردەکردن و هەناردەکردنی ئاژەڵ بۆ دەرەوەی پارێزگای نەینەوا قەدەغەکراوە و هەر گۆشتفرۆشێکیش لە دەرەوەی کوشتارگەکان ئاژەڵ سەرببڕێت رووبەڕووی توندترین سزا دەبێتەوە. 


PM:10:01:05/05/2022