فامیلی مۆڵ لە شاری سلێمانی ئاگری لێ کەوتەوە

لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ١٢٢، رایدەگەیەنێت ئاگرێک لە فامیلی مۆڵی سلێمانی کەوتەوە و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوە.

ئەمڕۆ ٦ی ئایار هەینی، سامان نادر،لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ١٢٢، باسی لەوەکرد، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێک لە بینای فامیلی مۆڵی سلێمانی کەوتەوە، ئێمەش وەک تیمەکانی فریاکەوتن لە شوێنەکە ئامادەبوین بۆ فریاکەوتنی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

رونیشیکردەوە،"ئاگرەکە لە نهۆمی دوەمی بیناکە کەوتوەتەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبو، تەنها زیانی ماددی لێکەوتەوە.

وتیشی،"لەئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، تیمەکانی ئێمەش گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان، تەنها تیمەکانی بەرگری شارستانی لە شوێنەکە ماون بەمەبەستی پاککردنەوەی بیناکە لەو دوکەڵەی تێیدا کۆبوەتەوە، هەروەها دەربارەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، ناو براو دەڵێت "ئەوە کاری تیمەکانی بەرگری شارستانییە، پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".

 



PM:01:58:06/05/2022