ئەمڕۆ ٦ی ئایار هەینی، دوای هەفتەیەك مانەوە لە
نەخۆشخانەی شیفا هاووڵاتییەك بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەكی
ئاگادار لە تەندروستی كەركووك ڕایگەیاند " ئەو هاووڵاتییە تەمەنی ٤٧ ساڵەو پیشەی
گۆشتفرۆشە و خەڵكی گەڕەكی موسەڵڵای شاری كەركووكە، پزیشك و كارمەندان هەوڵی زۆریاندا چارەسەری پزیشكی بۆ بكەن، بەڵام بەهۆی
ئەوەی درەنگ گەیەنراوەتە نەخۆشخانە چارەسەرەكان هیچ سودێکی نەبووە.