ڤیدیۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر گوندی گێرگاش لە بناری چیای گارە

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر ٧ ی ئێوارە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی جێگایەکیان کرد کە تەنها چەند سەد مەترێک دوورە لە گوندی گێرگاشەوە لە بناری چیای گارە.

لە ڤیدیۆیەکی تایبەتدا کە دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی شوێنێکی زۆر نزیک لە گوندی گێرگاش دەکەن لە بەناری چیای گارە، ئەم بۆردومانە کە ئەو زنجیرە چیایەی گرتۆتەوە جگە لە گوندی گێرگاش کە زۆر لێی نزیکە، هەروەها نزیکیشە لە گوندەکانی سپێندارەو مژێ.

گوندی گێرگاش کە گوندێکە دانیشتوانەکەی سەرقاڵی مەڕداری و کشتوکاڵن و چٶڵیان نەکردووە، بەهۆی ئۆپراسیۆنە نوێکەی تورکیاوە، بەتایبەتی بۆردومانی ئەم ئێوەرەیەوە تووشی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر بوون.

لەم لینکەوە ڤیدیۆکە لە تێلگرامی سپی ببینە

 

PM:09:48:06/05/2022