وێنە.. خواردنگەیەک لە شاری سلێمانی داخرا

بەهۆی هەبونی بڕێكی زۆر جگەری ئێرانی و ساغكردنەوەی بەسەر هاووڵاتیاندا بە نرخی خۆماڵی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی خواردەمەنی خاڵە حەمە لە گەڕەكی زەرگەتە دادەخەن.


ئەمڕۆ شەممە  ٧ی ئایار، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، له سەردانی لیژنەی یەكی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕی گەڕەكی زەرگەتە و پشكنین بۆ ئەو كاڵاوشمەك و خواردەمەنیانەی بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت، دەركەوتوە كە خواردەمەنی خاڵە حەمە جگەری قەدەغەكراوی ئێرانی بەسەر بەهاووڵاتیاندا بەنرخی خۆماڵی ساغدەكاتەوە و لە كۆگاكەیدا دەست بەسەر زیاتر لە ١٥٠ كیلۆگرام  جگەردا گیراوە.

ئەوەش هاتووە، بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم، هاوردەكردنی جگەری بەستو بەهەمو شێوەیەك قەدەغەیە، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە هەرشوێنێك دەستی بەسەردا بگرن لەناوی دەبەن و شوێنەكە و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكەنەوە. بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی خواردەمەنی خاڵە حەمە دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە لەوەی لەكاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.



PM:06:10:07/05/2022