وەزیرێكی پێشووی گۆڕان وەڵامی شاسوار عەبدولواحید دەداتەوە


د.دەرباز محەمەد، وەزیری پێشووی كۆچ و گۆچبەرانی عێراق لە پشكی گۆڕان رایدەگەیەنێت "دەستەی نەزاھە ھیچكات بانگھێشتی بەندەی نەكردوە بۆ لیپرسینەوە، كە ئەگەر راپۆرتی لەو شێوەیە ھەبێ دەستەی نەزاھە رێوشوێنی خۆی دەگرتەبەر".

ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق كە وەزیرەكەی گۆڕان بووە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار دیار نەماوە".

لەو بارەیەوە دەرباز محەمەد، وەزیری پێشووی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "ئەمڕۆ سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا ناوی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی (٢٠١٤-٢٠١٨) هێناوەو تۆمەتی خستۆتە پاڵ وەزارەتەكە ئەوكاتەی بەندە وەزیری بووم، سەر لەبەری ئەو تۆمەتانە رەتدەكەینەوەو دادگا سەنگی مەحەكە لەھەموو ئەو تۆمەتە نارەوایانە".

هەروەها وتویەتی "دەستەی نەزاھەش ھیچ كات بانگھێشتی بەندەی نەكردوە بۆ لیپرسینەوە. كە ئەگەر راپۆرتی لەو شێوەیە ھەبێ دەستەی نەزاھە رێوشوێنی خۆی دەگرتەبەر".



PM:07:36:09/05/2022