ئەو کەسەی (١٢) چەقۆى لە هاوسەرەکەی دابوو دەستگیرکرا

ھێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو پیاوەیان ڕاگەیاند، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە گەڕەکی زەرگەتە (١٢) چەقۆی لە ھاوسەرەکەی دابوو.  

لەم بارەیەوە ئاشتی عەبدوڵا، بەرپرسی بەشی جێندەر لە نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی شەوی رابردوو ئەو کەسەیان دەستگیرکرد، کە (١٢) چەقۆی لەهاوسەرەکەی دا و هەڵهاتبوو".

ئەوەشی خستەڕوو، سوپاس و دەست خۆشی بۆ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، کە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بکوژی ئەو دوو ژنەیان دەستگیرکرد، کە لە هەولێر و دهۆک کوژرابوو. 

شه‌وی ٥ی ئایار هاوڵاتییەک بە چەقۆ هێرشی کردەسەر هاوژینەکەی، کە داوای جیابوونەوەی لێکردووە، بەڵام پیاوەکە (١٢) چەقۆی لە ژنەکەی دا و هەڵهات.  


AM:10:31:11/05/2022