رێکخراوی پەیامنێران
بۆ ماف و گەشەپێدان ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی ئەمرۆ "جگە
لە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە خۆیان و هەندێ کەناڵی عەرەبی، هیچ دەزگایەکی تری
بانگ نەکردبوو."
ئەمڕۆ چوارشەممە
١١ی ئایار، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێکخراوەکە لەبارەى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی مەسرور
بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی، "وەک رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان
ئەم کارەی سەرۆکی حکومەت بە پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان دەزانین و پێشمان
وایە نەدەبوو ئەم پێشێلکارییه بەسەر سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تێپەڕێت."
وتیشی "داواکارین
لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەداوادچوونی جدی بکا لەسەر ئەو جیاکارییە بەرامبەر بە دەزگای
راگەیاندن و رۆژنامەنووسان کراوە،".
ڕێکخراوەکە باسی
لەوەشکردووە کە "ئێمە لە رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشە پێدان نیگەرانین
لەو جۆرە پێشێلکارییانەو بە دەرچوون لە یاسا بەرکارەکانی کاری رۆژنامەوانی لە هەرێمی
کوردستانی دەزانین."