لە ئاگادارییەکدا بانکێکی هەرێم پێشمەرگەی لیواکان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادار دەکاتەوە کە دوو ڕۆژی داهاتوو دەوام لە بانكەكە ئاسایی دەبێت و مووچە دابەش دەكەن.
بانکی چەرموو لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند" سبەینێ هەینی و رۆژی شەممەی داهاتوو لە بانكەكە دەوام ئاسایی دەبێت و مووچە دابەش دەكرێت".
لەبارەی ئەو توێژ و شوێنانەی رۆژانی هەینی و شەممە مووچەكانیان دابەش دەکرێن بریتین لە:
- رۆژی هەینی ١٣ی ئایاری ٢٠٢٢ فەوجی (دوو و سێ) لە لیوای یهكی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان پێدەدرێت.
- رۆژی شەممە فەوجی (یەک)، بارەگای لیوا، زیادەی میلاک مووچەیان پێدەدرێت.